وەرزشوانێکی ئیلامی خەڵاتی تێرهاوێژیی جیهانی بەدەست هێنا
10:20 - 1 خاکەلێوه 2721
لە کێبڕکێی جیهانی تیرهاوێژی بە دەمانچە، وەرزشوانێکی ئیلامی بە ناوی "جەواد فروغی" توانی لەو کێبرکێیەدا، بدرەوشێتەوە و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەو کێبڕکێیە جیهانییە لە وڵاتی هیندوستان بەڕێوەچوو و کە لە کۆتایی دەمانچەی ١٠ مێتری پیاوان، ئەو وەرزشوانە ئیلامییە، پلەی یەکەم و توانی میداڵی زیڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
پێشتر جەواد فروغی پشکی ئۆلەمپیکی بەدەست هێنابوو و تەنیا بە مەبەستی ئەزموونی زیاتر لەو کێبڕکێیەدا، بەشداری کردبوو.