وەرزشوانێکی کورد لە فینلاند پلەی یەکەمی لەش جوانی بە دەست هێنا

14:40 - 2 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: کوردێکی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان لە رەکابەریەکانی لەش جوانی کە لەوڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو پلەی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، شێرکۆ ئەلیاسی وەرزشوانی کورد توانیویەتی لەبواری وەرزشی لەش جوانیدا( فیگۆڕ) لەسەر ئاستی وڵاتی فینلاند بەسەر بەرامبەرەکانیدا سەربکەوێ.
ئەم هاووڵاتییە لەدوو قۆناغی جیاجیادا ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە.

\"26136.jpg\"
شیرکۆ ئەلیاسی پێشتر لە کرماشان پلەی یەکەمی زۆرانبازی بە دەست هێنابوو
ئەو رەکابەرییانە رۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە لە شاری هێلنسکی پێتەختی وڵاتی فیلاند بەڕێوە چوو.

شیرکۆ ئەلیاسی پێشتر لە کرماشان پلەی یەکەمی لە وەرزشی زۆراندا بە دەست هێنابوو.

ئەلیاسی پاش ئەو سەرکەوتنەی بەشداریی لە پاڵەوانییەتییەکانی لەش جوانی جیهانی کە رێکەوتی ٢٢ هەتا ٢٨ی بانەمەڕ لە ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت، دەکات.