وەرزشوانێکی کرماشانی بوو بە ڕاهێنەری خولی نایابی فوتساڵی ژنان لە ئێراندا

11:24 - 2 رەشەمه 2720

"شاناز یاری" ڕاهێنەری تیمی میللیی فوتساڵی ژنان و ڕاهێنەری تیمی "سایبا"، لەلایەن کانوونی ڕاهێنەڕایەتی، وەکوو ڕاهێنەری خولی نایابی فوتساڵی ژنان لە ئێراندا هەڵبژێردرا.

ئەو ڕاهێنەرە کرماشانییە لە ساڵی ٩٧، ڕاهێنەری تیمی "نامی نو"ی شاری ئیسفەهان بووە کە دواتر وەکوو ڕاهێنەری تیمی میللیی خوێندکاران لە کێبڕکێی جیهانیی وڵاتی بلژیک، پلەی قارەمانییەتی بەدەست هێنا.

بەهۆی چالاکییەکانی ئەو ژنە؛ کانوونی ڕاهێنەرایەتی، ئەو ژنە ڕاهێنەرە کرماشانییەی، وەکوو ڕاهێنەری ساڵ دەستنیشان کرد.

"شاناز یاری" لەدایکبووی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە شاری کرماشانە.