وەرزشوانانی ئیلامی لە ماوەی ١ ساڵدا ٤٠٣ میداڵیان بەدەست هێناوە

11:17 - 29 رەزبەر 2720

بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاندووە: "لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٨ هەتا مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، وەرزشوانی ئەو پارێزگایە توانیوویانە، ٤٠٣ میداڵی زێر، زیو و بۆرۆنز لە کێبڕکێی ناوخۆییەکانی ئێران، بە دەست بهێنن".

موزەفەر عەلی‌شائی لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "فارس" ڕایگەیاندووە: "وەرزشوانی پارێزگای ئیلام ، توانیوویانە لەو یەکساڵەدا، ١٣٩ میداڵی زێر، ١٣٢ میداڵی زیو و هەروەها ١٣٢ میداڵی بۆرۆنز، لە کێبرکێیە ناوخۆییەکان بە دەست بهێنن."

ئەو بەرپرسە وەرزشییە هەروەها ڕایگەیاندووە: "لەو ماوەیەدا، لە بواری تیمەوە ١١ پلەی یەکەم و هەتا سێیەمیان بە دەست هێناوە".

بەرپرسی وەرزش و لاوانی پارێزگای ئیلام هەروەها ئاماژەی بە ٤ هەزار ٥٩٣ ڕاهێنەر و داوەری بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشی ژنان و پیاوان کردووە کە لەو ڕێژەیە، ١٣٧٢ ڕاهێنەر و ٤٤٦ ژن لە بواری داوەری چالاکیی دەکەن.