وێنەگرانی ئێرانی لە کێبڕکێی \"نەشناڵ جئوگرافیک\" بێبەری کران

13:29 - 5 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: دامەزراوەی \"نەشناڵ جئوگرافیک\" بە بۆنەی ڕێژەی ١٠٠ میلیۆن ئەمندامبوونی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی \"ئینیستاگرام\"، کێبڕکێییەکی نێونەتەوەیی وێنەگران ساز کرد و لەو کێبڕکێیەدا، وێنەگرانی ئێران بێبەری کران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەپێی سیاسەتی فەرمی \"نەشناڵ جئوگرافیک\"، بەشداری لەو کێبڕکێیە، خەڵاتەکەی ڕۆیشتنی وێنەگران بۆ \"تانزانیا\" بووە.
وێنەگرانی وڵاتانی ئێران، کوبا، کورەی باکوور، سوودان و سووریە، لەو کێبڕکێیەدا، بێبەری کراون.

ئەمە یەکەم جار نییە کە وێنەگرانی ئێرانی لە کێبڕکێی نێونەتەوەییەکان بێبەری دەکرێن و ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوەی نەشناڵ جئوگرافیک، جارێکی دیكە، وێنەگرانی ئێران لە کێبڕکێی ئەو دامەزراوەیە، بێبەری کردبوو.

ئەنجومەنی جوگرافیای نەتەوەیی، ناوی ڕێکخراوی نا حکوومییە، کە لە ڕێکەوتی ١٣ی ژانوویەی ساڵی ١٨٨٨ لە وڵایەتەکگرتووەکانی ئامریکا دامەزراوە و هەنووکە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوە خەڵکییەکانە لە جیهانە و ئامانجی ئەو دامەزراوەیە، پاراستنی ژینگە، شوێنەوارە دێرینەکان، ژینگەناسی و زانستی جوغرافیایە.