وێنە گرێكی بیانی: بە پەرۆشم كە ناحەزترین وێنەی ئەحمەدی نژاد من گرتوومە

21:40 - 10 خاکەلێوه 2712
كوردپا: وێنە گرێكی بیانی ناحەزترین و خراپترین وێنەكانی خۆی پێشكەش بە رۆژنامەی \"گاردین\" كرد و وێنەی سەركۆماری حكوومەتی ئێران پلەی یەكەمی ناحەزترین وێنەكانی ساڵی بەدەست هێنا.

رۆژنامەی \"گاردین\" داوای لە سەرجەم وێنەگرەكان كردبوو كە ناحەزترین وێنەكانیان بۆ ئەو رۆژنامە بنێرن و لە هەمبەردا وێنەی ئەحمەدی نژادیش لە ناو بەرهەمەكانی وێنەگرێكی بیانی دا بوو.

ئەو وێنەگرە رایگەیاندووە، كاتێك كە لە ساڵی 2009‌دا سەركۆماری حكوومەتی ئێران لە كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان قسەی دەكرد ئەو وێنەیەم لێ‌ گرت.

ئەو وێنەگرە وتیشی: لە كاتی قسە كردنی ئەحمەدی نژاد‌ا زۆربەی بەشداران هۆلەكەیان بە جێ‌ هێشت و سەركۆماری ئێران حاڵەتێكی زۆر تووڕەی پێوە دیار بوو و لەو كاتەی كە من ئەو وێنەیەم لێ‌ گرت دێهەویست حاڵەتێكی ئارام لە خۆی نیشان بدات.

ئەو وێنە گرە بە رۆژنامەی \"گاردین\"‌ی راگەیاندووە، لە ماوەی كار كردنمدا ئەوە ناحەزترین وێنەیەك بووە كە من گرتوومە