كوژرانی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە تاران

15:38 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە ڕێگای تاران ـ ئابیه‌ك كه‌وته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران و ده‌سبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، ماڵماڵ حه‌مه‌لاوی، كوڕی ڕه‌حمان، خه‌ڵكی مه‌هاباد شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌ز، كاتێك له‌ تارانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌هاباد، له‌ ڕێگه‌ی نێوان تاران ـ ئابیه‌كدا كه‌وتووه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ناوبراو خه‌ڵكی كانی سێوی مه‌هاباده‌.

\"29068.jpg\"
شایانی باس له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیم ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ و له‌ كاتی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕێژیمیشدا ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌ڕێ و به‌داخه‌وه‌ ماڵماڵ حه‌مه‌لاوی له‌نێو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یدا ده‌سووتێ.

شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی پارووه‌ نانێك گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.