ئومید مەعرووف بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

17:42 - 20 بەفرانبار 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مەعرووف" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"ی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هیرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.