ئوستانی کرماشان لە ئاستی ئێڕاندا پلەی دوومی خوکوژی هەیە
21:12 - 23 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ئوستانی کرماشان لە مەڕ دیاردەی خۆوکوژیی هاووڵاتییان، بە ٢٧١ حاڵەتی خۆکوژییەوە، لە ئاستی ئێراندا پلەی دووەمی لە خۆ گرتووە.
بە پێی راپۆرتێک کە رێکخراوی پزیشکی دادوەریی وڵاتی ئێـران بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا سێ هەزار و ٦٤٠ حاڵەت مردنی هاووڵاتییان کە گومانی خۆکوژییان لەسەر بووە لە وڵاتی ئێــران تۆمار کراوە، کەلە کۆی ئەو رێــژەیەدوو هەزار و ٥٣٠ کەسیان پیاو و هەروەها ١ هەزار ١١٠ کەسیشیان ژن بوون.
بە پێی ئەو راپۆرتە لە ماوەی ساڵی رابردوودا ئوستانی تاران بە ٤٠٩ حاڵەت، ئوستانی کرماشان بە ٢٧١ حاڵەت و ئوستانی گیلان بە ٢٣١ حاڵەتەوە پلەی یەکەم هەتا سێیەمی ئەو ئامارەیان لە خۆ گرتووە.
هاوکات بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رێکخراوی پزیشکی دادوەریی وڵاتی ئێران وێرای ئاماژەی بە شێوەی خۆکوشتنی هاووڵاتییان، رایگەیاندووە؛ کە لە ساڵی رابردوودا ٤٩.٩ لە سەدی خۆکوژییەکانی وڵاتی ئێـران لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە بووە.
بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوەیە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا، زۆرترین حاڵەتەکانی خۆکوژی لە تەمەنی نێوان ١٨ هەتا ٢٤ ساڵدا بوون، کە ٢٨.٢ لەسەدی ئەو ئامارە پێک دێنن.
هەروەها لە کۆی ئەو ئامارەی رێکخراوی پزیشکی دادوەریی وڵاتی ئێــران ٧.٩ لەسەدی ئەو کەسانەی کە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، تەمەنیان لە ژێــر ١٨ ساڵدا بووە.