وریا فەرەجی لە زیندانی مەریوان هاتە مەرەخەسی

11:45 - 30 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، وریا فەرەجی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان، لە زیندانی ئەو شارە هاتە مەرەخەسی.

ئەو زیندانییە سیاسییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ٩٩، هاتبووەوە مەرەخەسی.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٨، ئەو هاووڵاتییە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرابوو.

ئەو لاوە کوردە ڕەشەمەی ٩٧ لە دادگای ئینقلابی مەریوان، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی کەم کرابووەوە.

وریا فەرەجی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هێزه ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٣٤ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.