وریا فەرەجی، زیندانیی سیاسیی کورد هاتە مەرەخەسی

10:53 - 22 رەشەمه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، وریا فەرەجی، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە مەریوان لە زیندانی ئەو شارە هاتە مەرەخەسی.

ئەو زیندانییە سیاسییە ٣١ی بانەمەڕی ئەمساڵیش هاتبووه مەرەخەسی.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٨، ئەو هاووڵاتییە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیبوونەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرابوو.

ئەو لاوە کوردە ڕەشەمەی ٩٧ لە دادگای ئینقلابی مەریوان بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی کەم کرایەوە.

وریا فەرەجی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزه ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٣٤ ڕۆژ دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.