ورمێ؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:01 - 28 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر حەسەن‌پوور"، تەمەن ٤٢ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" و دانیشتووی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی جەعفەر حەسەن‌پوور زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.