ورمێ؛ هاووڵاتییەک پاش دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە

12:26 - 29 پووشپەڕ 2721

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمین ئێرانی‌زادە" کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ورمێ، پاش دەسبەسەرکرانی هەروا ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای سەردانی یەک لە دوای یەکەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەمەڕ چارەنووس و باودۆخی گشتیی نابراو خۆ دەبوێرن.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەمین ئێرانی زادە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە".

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کردووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەمین ئێرانی‌زادە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.