ورمێ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:13 - 26 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرزاد شۆقی‌ قاسملوو"، کوڕی خالید و خەڵکی گوندی "مام ئیبراهیم"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "شێرزاد شۆقی‌ قاسملوو" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.