ورمێ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:53 - 17 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەمین ئێرانی‌زادە"، کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی "قاسملوو" سەر بە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەمین ئێرانی‌زادە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.