ورمێ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:40 - 7 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مامل عەبدی"، خەڵکی گوندی "نازناز" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا.

 ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە وێرای دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "خورشید ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "زێوە" و "جەلال ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "بەردەکەشک" سەر بە دزەی دۆڵی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.