ورمێ؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:17 - 22 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خورشید ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "زێوە" و "جەلال ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "بەردەکەشک" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەدا، ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کراون.

هەتا ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جەلال و خورشید ئیبراهیمی، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراوانیان دەسبەسەر کردووە و پاشان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێیان کردوونە.

وێنە: جەلال و خورشید ئیبراهیمی