ئورمیە تی ڤی دێتە ریزی كاناڵە تەلەفیزیۆنە كوردییەكانەوە
16:31 - 21 رەشەمه 2711
كوردپا: لە ئاگادارییەكدا كە بڵاو كراوەتەوە، بەمزوانە كەناڵێكی ئاسمانیی كوردی بەناوی ئورمیە تی ڤی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە وەشان دەكات.
لە ئاگاداریی دەستەی بەڕێوەبەریی URmiye tvدا هاتووە، ئەم كاناڵە ماهوارەییە كوردییە كەلە ئورووپا دەست بە وەشان دەكات، كاناڵێكی سەربەخۆیە و تایبەت بە كولتوور و چاندی ئەو دەڤەرانەیە كە كوردی لێ دەژین.
بە پشت بەستن بە پڕۆژەی دامەزراندنی کاناڵی ئورمیە تی ڤی کە لەلایەن بەڕیەوەبەرانیەوە پژڕاست کراوەتەوە و نوسخەیەکی بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، ورمێ تی ڤی کاناڵێکی سەربەخۆیه، به زمانی کوردی دێتە وەشان و رۆژانی دیاری کراو به زمانه کانی ئاسووری، ئازەری و فارسی مۆزیک بڵاو دەکاتەوه و ئامانجی خزمەت به کولتوور و هونەی کورده .
كاناڵی كوردیی ئورمیە تی ڤی لەسەر كۆمەڵەی مانگی دەسكردی ئاسمانیی هاتبێرد بڵاو دەبێتەوە.
چەند رۆژ لەمەوپێش هەواڵی دەست بە وەشان كردنی تەلەفیزیۆنێكی دیكەی كوردی بەناوی
\"Komar tv\" سەر بە بزووتنەوەی \"كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان\" ، بڵاو كرایەوە كە بڕیارە یەكەم رۆژی ساڵی 1391ی هەتاوی دەست بەكار ببێت.