كوردستان/٣٦یەمین ساڵیادی \" ئینقلاب\" لە دووتۆیی وێنەكاندا

15:51 - 23 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: رێوڕەسمی ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ بە حوزووری سێ‌ كەس لە بەرپرسانی پایەبەرزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێ‌ كەس لە بەرپرسانی حكوومەتی لە رێوڕوسمی ٢٢ی رێبەنداندا لە شارەكانی كرماشان، ورمێ‌ و ئیلام قسەیان كردووە.

لەكرماشان فەرماندەی بەسیج سەركەوتنی شۆڕشی بە دوو رلە چاوەڕوانی وەسف كردووە و بەوتەی ئەو فەرماندەیە نیزام لە سەرجەم بوارەكاندا سەركەوتوو بووە.

ئیرنا لەزاری محەممەدرەزا نەقدییەوە بڵاوی كردۆتەوە،\" دەوڵەت ئەمریكا ئەمڕۆكە تووشی شكست بووە بە چەشنێك كە ١٧ هەزار ملیارد دۆلار قەرزدارە و هەر رۆژەش زیاتر لە ٢ ملیارد دۆلار بە قەرزەكەی زیاد دەبێت\".

\"24738.jpg\"
ئەو وینانەی کە بڵاو بوونەتەوە ئامەژ بە بەشداریی کەمی هاوولاتییان و حوزووری بەرچاوی هێزە ئەمنیەکان و پێرزسونێلی ئیدارە حکوومییەکان دەکەن
لە ورمێ‌ رێوڕەسمێك بەو بۆنەیەوە بەڕێوە چووە و تێیدا راوێژكاریی نیزامیی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران قسەی كردووە.

دانوستانە ناوكییەكان ئەو مژارە بووە كە رەحیم سەفەوی ئاماژەی پێكردووە و وتوویەتی: \"ئەو راستییەكی حاشا هەڵنەگرە كە هێزی ئەمریكا وەكوو جاران نەماوە و رێژیمی سەهیونیزمیش بەرەو نەمان دەچێت و داهاتووی ئیی فەلەستینییەكانە\".
لە ئیلامیش سەرۆكی ئەنجومەنی شاری تاران حوزووری هەبووە و بەشداریی لە رێوڕەسمی ٢٢ی رێبەنداندا كردووە.

مێهدی چەمران وتوویەتی: ئەمڕۆكە لە جیهاندا ئیدی هیچ كەس بە دوای فیلسووفەكانی وەكوو ماركس و ئادەم ئیسمیتەوە نیە و ئێمە شایەتی پەیامی رێبەری ئێرانین و ئەو پەیامە هەستێكی تایبەتی لەنێو لاوەكانی جیهاندا دروست كردووە.

هەواڵنێرانی كوردپا لەشارەكانی كوردستانی ئێرانەوە رایانگەیاند، وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكان دەرخەری ئەو راستییەن كە رێوڕەسمی رۆژی رابردوو لەگەڵ پێشوازی نەكردنی خەڵك بەرەوڕوو بۆتەوە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵەكانی پیشوو زۆر كەمڕەنگ بووە.

یەكێك لە شایەتحاڵان باسی لەوە كردووە، زۆربەی بەشدارانی رێوڕەسمی٢٢ی رێبەندان لەكرماشان لە خەڵكی ناخۆجێی و كەسانی نیزامی بوون و خەڵكی فەرمانبەریش لە خۆپیشاندانەكەدا بەرچاو دەكەوتن.

قوتابخانەكانیش وەكوو ساڵەكانی پێشوو پێیان راگەیەندرابوو كە دەبێ‌ بەشدار بن و پێویستیشە هەر قوتابییەك پلاكاردی تایبەتی بە رۆژی ٢٢ی رێبەندانی بەدەستەوە بێت.

ئەمرۆ پێنجشەممەش ناوەندە حكوومەتییەكان بە نوێنەرایەتی خەڵک ئەو خۆپیشاندانەیان بە \" سەروەری دەسەڵات، بەیعەت لەگەڵ رێبەریی و دەربڕینی رق و تووڕەیی لە ئیستكباری جیهانی\" وەسف كردووە.

کرماشان
\"24708.jpg\"

\"24709.jpg\"

ورمێ
\"24710.jpg\"

\"24711.jpg\"

سنە
\"24712.jpg\"

\"24713.jpg\"

ئیلام
\"24714.jpg\"

\"24715.jpg\"

ئابدانان
\"24716.jpg\"

ئەیوانی رۆژئاوا
\"24717.jpg\"

پاوه
\"24718.jpg\"

بانه
\"24719.jpg\"

بۆکان
\"24720.jpg\"

پیرانشهر
\"24721.jpg\"

سرپل‌ زهاب
\"24722.jpg\"

سەقز
\"24723.jpg\"

سەڵماس
\"24724.jpg\"

سەحنه
\"24725.jpg\"

گیلانی رۆژئاوا
\"24726.jpg\"

مەریوان
\"24727.jpg\"

مەهاباد
\"24728.jpg\"

مێهران
\"24729.jpg\"

بیجار
\"24730.jpg\"

جوانرود
\"24731.jpg\"

دیواندره
\"24732.jpg\"

سەوڵاوا
\"24733.jpg\"

نەغەدە
\"24734.jpg\"