كورتە فیلمی "دەنگی باران" و خەڵاتی زێڕینی فێستێڤاڵی "ئاسیای چین"
19:24 - 3 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا خەڵاتی زێڕینی چوارەمین خولی فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئاسیای چین\"ی بۆ خۆی دەستەبەر كرد.
بەپێی راپۆرتی پێوەندییە گشتییەكانی ئەم فیلمە، كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە دەرهێنانی جەلال ساعید پەنا و بە یارمەتیی ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیكیۆمێنتی و ئەزموونیی ئێران بە بەشداریی ئەو دەرهێنەرە كوردە پاش دەستەبەركردنی چەندین خەڵات لە فێستێڤاڵە جۆراوجۆرەكان، بۆ دوایین جار لە بەشی پێشبڕكێی چوارەمین خولی فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئاسیای چین\" پیشان درا و توانی خەڵاتی زێڕینی ئەو فێستێڤاڵە مسۆگەر بكات.
بەپێی رای داوەرانی ئەو فێستێڤاڵە، میزانسن، راوەستان لەسەر سكانسەكان و هەروەها دەرهێنەری و یاریی ئەكتەرەكانی كورتە فیلمی دەنگی باران زۆر باش بووە.
فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"ئاسیای چین\" بە بەشداریی فیلمگەلێك لە وڵاتانی ئێران، ژاپۆن، تایوان، توركیە، بێلژیك، هونگ كونگ، ئاڵمان، چین و هەرێمی كوردستان لە رۆژانی 21 هەتا 29ی رەزبەری ئەمساڵ لە شاری \"هانگو\"ی چین بەڕێوە چوو.
فیلمی \"دەنگی باران\" پێشتریش لە بەشی پێشبڕكێی سێیەمین خولی فێستێڤاڵی \"یەك وڵات، یەك فیلم\" لە وڵاتی فەرانسە پیشان درا و توانی لەناو 47 فیلمی ئاسیایی و ئورووپاییدا خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فێستێڤالە مسۆگەر بكات.
هەروەها لە چالاكییەكی دیكەی هونەریی شانۆكارانی كوردستاندا بڕیارە شانۆی \"داڵاشەكان\" (لاشخورها) لە نووسین و دەرهێنانی عەزیز زادسەر بە نوێنەرایەتی پارێزگای كوردستان لە سی و یەكەمین \"فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر\"دا بەشداری دەكات.