وتەبێژی پەنابەرە سیاسییە کوردەکان لە تورکیا: پەنابەران لە هەموو مافەکانیان بێبەرین
20:13 - 15 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: پەنابەرە سیاسییە کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی تورکیا بە نیسبەت سیاسەتی هەڵاواردنی سێ وڵاتی رۆژئاوایی لە مەڕ کەیسەکانیان تووڕە و ناڕازین.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بەشێک لە پەنابەرە کوردەکانی دانیشتووی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رخنەی توندیان لە مەڕ \"هەڵاواردن\" و \"کەمتەرخەمی\" کۆمیساریا باڵای پەنابەرانی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربڕیوەو رایانگەیاندووە لە رۆژانی داهاتوودا مان دەگرن.
ئەو پەنابەرە کوردە سەرەتا باسی لە قەبووڵ کردنی کەیسی پەنابەری چالاکانی سیاسی کورد لە لایەن کۆمیساریای رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکانەوە کرد و گوتی: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا وڵاتانی ئامریکا، ئۆسترالیا و کانادا زۆرترین رێژەی پەنابەرانی کوردستانی ئێرانیان قەبووڵ کردووە، بەڵام ئەو رەوتە لە ساڵی ٢٠١٠ بەملاوە بە خێرایی دابەزیوە.
بە وتەی نیما بازوڵاهی، زیاتر لە ٥٠٠ چالاکی سیاسی کوردی ئێرانی لە تورکیان، کە ئەوان لە لایەن وڵاتی سێیەمەوە قەبووڵ کراوە ، بەڵام هەموو ئەو پەنابەرە سیاسییانە کە زۆربەی هەرە زۆریان لە ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیرانن، کەیسەکەیان لە لایەن سێ وڵاتی کانادا، ئۆسترالیا و ئامریکاوە قەبووڵ نەکراوە.
وتەبێژی پەنابەرانی سیاسی کورد لە تورکیا لە زمانی بەرپرسانی \"یۆ ئێن\"ەوە رایگەیاند، کێشەی کەیسی ئەو پەنابەرانە لەو سێ وڵاتەدا ئەوەیە، کە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانیان خستۆتە لیستی رەشەوەو لە دانی مافی پەنابەری بە ئەندامەکانیان خۆ دەبوێرن.
ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەی هەواڵنێری کوردپا کە قەبووڵ نەکرانی کەیسی ئێوە لەلایەن وڵاتی سێیەمەوە قەبووڵ نەکرێت چ هەنگاوێک هەڵدەگرن، رایەگەیاند: بەداخەوە بە پێی یاساکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێمە چیدیکە ناتوانین وتووێژ و کەیسێکی نوێ بخەینە گڕ و کێشەی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٠ بەملاوە دەستی پێکردووە.
بازوڵاهی دەڵێ: رێژەی پەنابەرانی کورد لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە تورکیا بەرزبووەتەوەو بەداخەوە ئەو پەنابەرانەی کە ئێستا کە لەوڵاتی تورکیادان، لەلایەن وڵاتانی ئیسکاندیناوی کە زۆرترین پەنابەرانی سیاسی کوردیان تێدا نیشتەجێیە، وەرناگیرێن و تەنیا سێ وڵاتی ئامریکا، ئۆسترالیا و کانادا زیاترین پەنابەری ئێرانی لە تورکیا قەبووڵ دەکەن.
ئەو چالاکە کوردەی مافەکانی مرۆڤ بە توندی رخنەی لە سیاسەتی تایبەت بە پەنابەرانی تورکیا گرت و ئەوەیکە پەنابەران لە هەر چەشنە مافی یاسایی خۆیان بێبەش کراون، بە ناڕەوای لە قەڵەم دا.
وتە بێژی پەنابەرە سیاسییەکانی کورد لە تورکیا باسی لە ناڕەزایەتی دەربڕین ومانگرتنی پەنابەران لە رۆژی ٢٦ی رەشەممە کرد و لەو بارەیەوە رایگەیاند، بە هۆکاری جۆراوجۆر وەکوو هۆکاری ئەمنیەتییەوە هەموو پەنابەرەکان ناتوانن لە بەر دەرکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە شاری ئانکارا کۆ ببنەوە و تەنیا ٢٧ کەس بە نوێنەرایەتی ئەو پەنابەرانە مان دەگرن.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە راستای ئەرکی ئەخلاقی و میدیایی خۆی وتەکانی نیما بازوڵلاهی پشتڕاست ناکاتەوە، وەها هەڵوێستێک لە لایەن ناوبراوەوە لە حاڵێکدایە کەلە ئێستادا سەدان ئەندامی حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران نیشتەجێی وڵاتانی ئامریکا، ئۆسترالیا و کانادان و ساڵانە چەندین رێوڕەسمی گشتی بەڕێوە دەبەن کە نوینەرانی حیزبەکانی ئەو وڵاتانە تیایدا بەشداری دەکەن.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بەشێک لە پەنابەرە کوردەکانی دانیشتووی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رخنەی توندیان لە مەڕ \"هەڵاواردن\" و \"کەمتەرخەمی\" کۆمیساریا باڵای پەنابەرانی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربڕیوەو رایانگەیاندووە لە رۆژانی داهاتوودا مان دەگرن.
نیما بازوڵاهی، وتەبێژی پەنابەرانی سیاسی کورد لە تورکیا
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی ئەو هاوڵاتییە کوردانە و دوایین هەنگاوەکانیان لە مەڕ سیاسەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەران، لە گەڵ نیما بازوڵاهی وتوێژێکی پێک هێناوە.ئەو پەنابەرە کوردە سەرەتا باسی لە قەبووڵ کردنی کەیسی پەنابەری چالاکانی سیاسی کورد لە لایەن کۆمیساریای رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکانەوە کرد و گوتی: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا وڵاتانی ئامریکا، ئۆسترالیا و کانادا زۆرترین رێژەی پەنابەرانی کوردستانی ئێرانیان قەبووڵ کردووە، بەڵام ئەو رەوتە لە ساڵی ٢٠١٠ بەملاوە بە خێرایی دابەزیوە.