وتەبێژی شۆرای نیگابان پێشوازی لە لابردنی تەرحی سەركۆماری كرد
15:04 - 7 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فارس لە زاری \"عەباسعەلی كەدخودایی\"یەوە بڵاوی كردەوە، گۆڕینی سیستمی سەركۆماری بۆ سیستمی پارلەمانی زۆر باشە و هیچ زەربەیەك لە نیزامی كۆماری نادات.
وتەبێژی شۆرای نیگابانی حكوومەتی ئێران وتیشی، هەر چەندە ئەم هەوڵە پێویستی بە هەموار كردنی یاسای بنەڕەتییە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات یاسای بنەڕەتیش دەگۆڕین.
یاسای بنەڕەتی حكوومەتی ئێران بۆ دوایین جار لە ساڵی 1369 و دوای مردنی ئایەتوڵڵا خومەینی ئاڵۆگۆڕی بەسەردا هات.
لەو كاتەدا پۆستی سەرۆك وەزیری لە سیستمی سیاسیی ئێران لابرا و بە جێگای سیستمی سەركۆماری دانرا.
بە وتەی كەدخودایی، خامەنیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بە باشی ئەو پرسەی ورووژاندوە و ئێمەش دەبێپەرە بەو فكرییەتە بدەین.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە سەردانی بۆ پارێزگای كرماشان رایگەیاندبوو، دەكرێلە داهاتوویەكی دووردا سیستمی سیاسیی ئێران لە سەركۆمارییەوە بۆ نیزامی پارلەمانی بگۆڕدرێ.
پێشنیارێك كە پەرچەكرداری جۆراوجۆری لێكەوتەوە.
لەم بارەیەوە عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی رایگەیاندبوو، تەرحی لابردنی پۆستی سەركۆماری لە پێكهاتەی سیاسیی ئێران بەرامبەرە بە لاواز كردنی كۆماریی و پێشێل كردنی یاسای بنەڕەتی.
لێپرسراوی كۆڕی دیاری كردنی بەرژەوندییەكانی نیزام لەو باوەڕە دایە، كۆماری ئیسلامیەت دوو خاڵی نەگۆڕن لە نیزامی كۆماری ئیسلامیدا.
پۆستی سەركۆماری لەحاڵی حازردا لە دەستی مەحموود ئەحمەدی نەژاد دایەكە بۆ جاری دووهەم لە ساڵی 1388 دا هەڵبژێردرایەوە.
ژمارەیەك لە كەساییەتیە سیاسییەكانی ناوخۆی ئێران و هەروەها بەشێكی بەرچاو لە خەڵكی ئێران لەو باوەڕدابوون كە لە هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری كرابوو.
ئەحمەدی نەژادیش لە پەرچەكردار بە پێشنیاری خامنەیی رایگەیاندووە،\"ئەمن هیچ ناڵیم بەڵام خەڵكی ئێران زۆر وریاتر لەو قسانەن\".