وتەبێژی سپا: ئەمریكا لە حاڵی پەرە پێدان بە چالاكییەكانی "دژە ئینقلاب"ە لە ناوچە سنوورییەكان
18:37 - 18 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فارس لە زاری وتەبێژی هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامی تارانەوە بڵاوی كردەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵسوكەوتی توندمان لەگەڵ گرووپی \"تیرۆریستی پەژاك\" پەرە گرتنی چالاكییەكانی لە ناوچە سنوورییەكان بوو لەلایەن حكوومەتی ئەمریكاوە.
حەمید ئەحمەدی وتی: ئێمە (حكوومەتی ئێران) لەگەڵ حكوومەتی توركیە لەبارەی پرسی كەمینەكانەوە جیاوازیمان هەیە، لەبەر ئەوەی كوردەكانی كوردستانی ئێران هیچ كێشەیەكیان نیە و پێویستیشیان بە حیزب و رێكخراوەی سیاسی نیە.
ئەحمەدی وتیشی،\" زۆربەی خەڵكی كورد لە كوردستانی ئێران رەزامەندیی خۆیان لە حكوومتی ئیسلامیی ئێران دەربڕیوە و بەشێكی زۆریشیان لە ناوەندە حكوومەتییەكاندا سەرقاڵی خزمەت كردنن\".
بە وتەی ئەو لێپرسراوە سەربازییەی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران، \"خەڵكی كوردستان چیدیكە فریوی قسەكانی حیزبەكان ناخۆن و لە هەمبەریشدا حیزبەكانیش هیچ بیانوویەكیان بۆ فریودانی خەڵكی نیە.
حەمید ئەحمەدی لە درێژەدا ئەوەشی خستە روو، تەنیا كێشەی ئێمە لە سنوورەكان حزووری هێزە چەكدارەكانی حیزبەكانە و ئەمەش لە حاڵێك دایە كە هێزی سپا توانیویەتی هەتا رادەیەكی باش ئەو دۆخە كونترۆڵ بكات.
لەلایەكی دیكەوە زوهرە ئیلاهیان ئەندامی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللیی مەجلیس رایگەیاندووە، لەژێر چاوەدێریی و رێنیوینی دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتانی رۆژئاوایی، گرووپە چەكدارە كوردەكان لە ناوچە سنوورییەكان جێگیر كراون و سەرقاڵی چالاكیی نیزامین.