وازهێنان له خوێندن به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنییه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه
13:58 - 9 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: به‌پێی به‌رنامه‌ی پێنجه‌می گه‌شه‌پێدان، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ڵێنی دابوو كه تاكوو ساڵی ٩٣، نه‌خوێنده‌واری له ده‌سته‌ی ته‌مه‌نیی ژێر ٥٠ ساڵ له هه‌موو ئێران‌دا بنبڕ بكات. به‌ڵێنێك كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیانی قۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی تێدا ده‌ژین، واز له خوێندن دێنن كه بریتییه له ٢٥%ی قوتابیان، واته یه‌ك له‌سه‌ر چواری قوتابیانی ئێران.
له‌م ڕێژه‌یه‌ش منداڵانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و له نێو ئه‌وانیشدا قوتابیانی كچ پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه. به‌پێی ئاماره‌كانی \"اطلس وضع زنان كشور\" كه مانگی ڕابردوو له لایه‌ن ده‌زگای كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه سه‌ر به سه‌ركۆماری ئێران، بڵاو كرایه‌وه، دۆخی نه‌خوێنده‌واری له نێو ژنان و كچان جێگه‌ی نیگه‌رانییه و له ٤٠ شاری ئێران‌دا ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه.
به‌پێی ئه‌م ئامارانه پارێزگای سیستان و به‌لوچستان به ١١ شاره‌وه له لووتكه‌ی ئاماره‌كانی نهخوێندهواریدایه. پاش سیستان و به‌لووچستان پارێزگاكانی ورمێ، ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و خووزستان، پله‌كانی دووهه‌م تا چواره‌میان به‌ركه‌وتووه.
كارناسانی بواری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی هاتنه ئارای ئه‌م بارودۆخه بریتییه له كۆمه‌ڵێك هه‌وڵی سیستماتیكی حكوومه‌ت له‌مه‌ڕ به نه‌خوێنده‌وار هێشتنه‌وه‌ی قوتابیان.
به‌شێك له هۆكاره دیاره‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌ش هه‌مان نامۆبوونی ئه‌م قوتابیانه له‌گه‌ڵ زمانی زاڵ، دووربوونی قوتابخانه‌كان یان نه‌بوونی قوتابخانه، نه‌بوون یان كه‌میی مامۆستا، نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی فێركاری، دۆخی خراپی ئابووریی بنه‌ماڵه‌كان، كاركردنی قوتابیان وێڕای ده‌رس خوێندن و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌یه.