هەڵگرتن و قاچاخی چەك و چۆڵ لە ئازەربایجانی رۆژئاوا لەسەدا یازدە زیادی كردووە
13:28 - 19 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دۆزینەوە و زەوت كردنی چەك و چۆڵ لە سەدا یازدە زیادی كردووە.
لێپرسراوی پۆلیسی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا رێژەی هەڵگرتن و قاچاخی چەك و چۆڵ لەو پارێزگایەدا لەسەدا یازدە زیادی كردووە.
\"خیبر تیبا\" وتیشی، زۆربەی ئەو كەسانەی كە هەڵگری چەك و چۆڵن، مۆڵەتی یاساییان نیە.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕە دایە كڕین و فرۆشتنی چەك و چۆڵ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت.
\"خیبر نیبا\" لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیرنا ئاشكرای كرد، ئەو كەسانەی كە بە شێوەی نایاسایی چەك و چۆڵیان هەیە هەتا شەش مانگ دەرفەتیان پێ دەرێت كە چەكەكانیان تەحویلی ئێدارەی پۆلیس بدەن و ئەگەر بێت و سەرپێچی بكەن، سزای نەخا ی زیندانی كردنی بەدواوەیە.