هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی گۆڤاری داڵماد لە کرماشان
16:12 - 31 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: \"گۆڤاری داڵماد\" کە لەلایەن زانکۆی کرماشانەوە بە دوو زمانی کوردی و فارسی مۆڵەتی چاپی پێ درابوو، پێش بە چاپ و بڵاوکردنەوەی گیرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی زانکۆی \"رازی\"ـی کرماشان رێگرییان لە چاپ و بڵاو کردنەوەی گۆڤاری \"داڵماد\" بە خاوەن ئیمتیازیی \"ئەمیر جەلیلوەند\" گرت.
رێگری کردنی حیراسەت و بەشی کاروباری فەرهەنگیی زانکۆی رازیی کرماشان لە چاپ و بڵاو کردنەوەی گۆڤاری داڵماد لە کاتێک دایە کە خوێندکارانی کوردی ئەو زانکۆیە لە ١ مانگ پێش ئێستاوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی وتار و بابەت بوون و پێشتریش لەلایەن زانکۆوە مۆڵەتی فەرمییان پێ درابوو.
حیراسەت و بەشی فەرهەنگی زانکۆی رازیی کرماشن ناوی ئەو گۆڤارەیان وەک هۆکاری راگرتنەکەی راگەیاندووە.
داڵماد لە زمانی کوردیدا بە واتای \"داڵ یان هەڵۆی ماد\"ـە و بەرپرسانی ئەو زانکۆیەش رایانگەیاندووە کە دەبێ ناوی گۆڤارەکە بگۆڕدرێت.
گۆڤاری کوردی فارسیی داڵماد پێشتر سەرجەم قۆناخە یاساییەکانی بۆ چاپ و بڵاو کردنەوە تێپەڕاندبوو، بەڵام بەبریاری حیراسەت و بەشی فەرهەنگیی زانکۆ پێش بە چاپ و بڵاو کردنەوەی گیرا.