هەڕەشەی كوشتن لە دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی ندای گەڕووس كرا
14:11 - 24 رەشەمه 2711
كوردپا: دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووس لە شاری سنە لە نووسراوەیەكدا كە بڵاویان كردۆتەوە، لەلایەن لایەنگرانی یەكێك كانداتۆرەكانی هەڵبژاردنی مەجلیسەوە هەڕەشەی داخستنی حەفتەنامەكەیان لێكراوە و بە بۆنەوە ئەمنیەتیی گیانی و كارییان كەوتۆتە مەرترسیەوە.
لەو راگەیەندراوەدا كە نووسخەیەكی لەلایەن دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووسەوە بۆ ئاژانسی كوردپا نێردراوە، داوایان لە ئاژانس و ناوەندەكانی هەواڵ كردووە بە پشت بەستن بە بنەماكانی بیاڤی كاری زانیاری و هەواڵسازی ئەو نامەیان بڵاو بكەنەوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەسەر بنەمای پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و بیاڤی رۆماڵ كردنی هەواڵ و رووداوەكانی كوردستانی ئێران و پاراستنی بەها مرۆییەكان، دەقی نامەی دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووس لە بەشی فارسی وەك خۆی بڵاو دەكاتەە.