هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی نەغەدە، ئاوارەیی چالاکێکی مەدەنیی کوردی لێکەوتەوە
20:34 - 18 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستان، لە ئەنجامی فشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە ناچاری زیدی خۆی بەجێهێشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بانهگێشت و دەستبەسەرکرانی بەردەوامی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بووە هۆکاری ئەوەیکە ناوبراو روو لە دەرەوەی وڵات بکات.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری نەغەدە رایگەیاند، ماوەیەک پێش ئیستا، کامران عوسمانی چالاکی ژینگەپارێزیی کوردستان بە هۆکاری ئەمنییەتی و لەبەر پاراستنی گیانی خۆی، لە رووی ناچارییەوە زێدی خۆی بەجێهێشتووەو رووی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران کردووە.
ئەو چالاکە کوردە سالی ٩١ هاوڕێ لەگەڵ چەند کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پاوە و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی ٧٠ ملوین تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عوسمانی هەواڵی چوونە دەرەوەی ئەو چالاکەی لە وڵات پشتراست کردەوەو و رایگەیاند: هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی نەگەدە چەندین جار ناوبراویان بانگهێشت کردووەو چەند جارێکیش لەگەڵ هەڕەشەی راستەوخۆ و تەلەفۆنیی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بەرەوڕوو بوویەوە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە: لەماوەی رۆژانی رابردوودا، کامران عوسمانی لە ترسی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکان و لەبەر پاراستنی گیانی خۆی، پەنای بۆ یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بردووە.
دەستەبسەر کردنی کامران عوسمانی و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی لە شارەکانی دیکەی کوردستان لە مانگیرەشەمەی دوو ساڵ پێش ئێستادا، نیگەرانیی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و دەرکردنی بەیاننامەی ئەو رێکخراوە مافی مرۆڤییەی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بانهگێشت و دەستبەسەرکرانی بەردەوامی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بووە هۆکاری ئەوەیکە ناوبراو روو لە دەرەوەی وڵات بکات.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری نەغەدە رایگەیاند، ماوەیەک پێش ئیستا، کامران عوسمانی چالاکی ژینگەپارێزیی کوردستان بە هۆکاری ئەمنییەتی و لەبەر پاراستنی گیانی خۆی، لە رووی ناچارییەوە زێدی خۆی بەجێهێشتووەو رووی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران کردووە.
ئەو چالاکە کوردە سالی ٩١ هاوڕێ لەگەڵ چەند کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پاوە و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی ٧٠ ملوین تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
کامەران عوسمانی، چالاکی ژینگەپارێزیی کوردستان، لە ئەنجامی فشار و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە ناچاری زیدی خۆی بەجێهێشت
کامران عوسمانی، جارێکی دیکە لە مانگی رەزبەری سالی ٩٣دا دەستەبسەر و بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعات لەدەستەبسەریدا بوو.یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عوسمانی هەواڵی چوونە دەرەوەی ئەو چالاکەی لە وڵات پشتراست کردەوەو و رایگەیاند: هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی نەگەدە چەندین جار ناوبراویان بانگهێشت کردووەو چەند جارێکیش لەگەڵ هەڕەشەی راستەوخۆ و تەلەفۆنیی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بەرەوڕوو بوویەوە.