هەواڵی پێک ناکۆک سەبارەت بە قۆڵبەست‌کردنی برای ڕۆحانی

21:43 - 10 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: محەممەد جەواد مۆنتەزێری، دادستانی گشتیی حکوومەتی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە هەواڵی دەستبەسەرکرانی برای ڕۆحانی (حسێنی فێرەیدوون) سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران تا ئێستا وڵامێکی ڕوونی نەداوەتەوە.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، محەممەد جەواد مۆنتەزێری لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی بەشداری نەکردووە و سەبارەت بەم بابەتە وڵامێکیڕوونی نەداوەتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوەکانی حکوومەتی ئێران هەواڵێکیان سەبارەت بە بزربوونی برای سەرۆک کۆماری حکوومەتی ئێران، بڵاو کردەوە.

ماڵپەڕی کابینەی دەوڵەتی حکوومەتی ئێران، لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بزربوونی (حسێنی فێرەیدوون) لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە: \"ئەم ماڵپەڕەی بە پەراوێزەکانی برای سەرۆک کۆماری ئێرانگرفتار بووە\".
ناوبراو(حسێنی فێرەیدوون) لە سبتامبری ٢٠١٣دا بە دووای هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ سەرۆک کۆماری بە ناوی \"یارمەتیدەری تایبەتی بە سەرۆک کۆماری لە کاروباری بەڕێوەبردن\" بەشداری لە کابینەی دەوڵەتدا بە لایەنێکی یاسایی پێ درابوو.
رۆژنامەکانی سەر بە جناحی دژبەری دەوڵەتی ڕۆحانی،ناوبراوییان بە گەندەڵی ماڵی وکەڵکاوەژۆکردن لە بارودۆخی \"پەسا بەرجام\" تاوانبار کرادووە.