هەواڵنێرانی بێسنوور: ئازادیی راگەیاندن لە دەورەی رۆحانیشدا پێشێل دەکرێت
22:11 - 29 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندانی کردنی ٥٨ رۆژنامەنووس، یەکێک لە پێنج زیندانی گەورەی جیهان بۆ چالاکانی بواری راگەیاندن ناودێر کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە یەکەمین ساڵڤەگەری هاتنەسەر کاری دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن روحانی، رێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور باسی لە \"بەرەو پێشنەچوونی ئازادیی راگەیاندن لە ئێران\" کردووە.
ئەو رێکخراوە جیهانییە باسی لە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی حەسەن رۆحانی کردووە و بڤەداخبوونی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ ئازادی راگەیاندن، ئازادی چاپەمەنی و ئازادی زیندانیانی سیاسی دەربڕیوە و هاوکات باسی لەوە کردووە ئازاری قەزایی بۆ سەر چالاکانی بواری راگەیاندن زیادی کردووە.
لەو راپۆرتەدا کە رۆژی رابردوو لەلایەن رەزا موعینی سەرپەرەستی بەشی ئەفغانستان و ئێرانی هەواڵنێرانی بێسنوور بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: \"هەتا ئەو کاتەی لەئێراندا دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی سیستماتیک درێژەی هەبێ، گەرەنتیکردنی ئازادی راگەیاندن ئیمکانی نییە.\"
بەپێی ئاماری ئەو رێکخراوەیەوە، ئێران بە زیندانی کردنی ٥٨ رۆژنامەنووس و وێبلاگ نوویس لە زیندانەکانی خۆی، یەکێک لە ٥ زیندانی گەورەی جیهان بۆ چالاکانی ئەو بوارە ئەژمار دەکرێت.
ئەو رێکخراوە ناحوکمییە لە بەیاننامەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە تەنیا لەماوەی ساڵی رابردوودا ٢٥ رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی وێبلاگ نوویس دەستبەسەر کراون و ١٤ ناوەندی راگەیاندن بەشێوەی کاتی یان هەتاهەتایی داخراون.
ئێران، سۆماڵی، سووریا، ئیتیۆپی و ئیریترە ئەو پێنج وڵاتەن، کە زیاترین ئاماری دەستبەسەرکردنی چالاکانی بواری راگەیاندنیان تێدا ئەنجام دراوە کراوە.
رێکخەری بەشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە کۆمیتەی پاراستنی هەواڵنێران بە بیبیسی فارسی وتووە : لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ترس لە زیندانی کردن و توندوتیژی هۆکاری سەرەکیی چوونەدەرەوەی لانیکەم ٧٦ رۆژنامەنووسی ئێرانی بووە، کە زۆربەیان بۆ وڵاتانی ئەمریکا، فەرانسە و تورکیا بووە.
هەنووکە ٤ رۆژنامەنووسی ناسراوی کورد لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە دەستبەسەریدان.