هەفتا لەسەدی ناوچەكانی ئێران، مەترسیی بۆمەلەرزەیان لە سەرە
13:41 - 10 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوی رێكخراوی نیزام موهەندسیی حكوومەتی ئێران رایگەیاند، بارودۆخی جوغرافیای ئێران بە شێوەیەكە كە هەفتا لە سەدی ناوچە جیاجیاكانی مەترسیی روودانی بۆمەلەرزەیان لە سەرە.
هەواڵدەریی میهر لە زاری \"مەنسوور زیابی فەر\"ەوە بڵاوی كردەوە، وڵاتی ئێران لە 30 ساڵی رابردووە هەتا ئێستا لە بواری زانستی بیناسازییەوە هیچ پێشكەوتنێكی بە خۆیەوە نەبینیوە و لە دەسكەوتە زانستییەكان بە شێوەیەكی باش كەڵكی وەرنەگرتووە.
بە وتەی زیابی فەر، ئەو بینا و پرۆژە شارسازییانەی كەلە حاڵی حازردا لە قوناغی جێبەجێ كردن دان هیچكامیان بەپێی ئاییننامەكانی شارسازی درووست ناكرێن.
ئەو لێپرسراوەی نیزام موهەندسی لەو باوەڕە دایە، تەنیا رێگای بەربەرەكانێ لەگەڵ خەسارەكانی بۆمەلەرزە بردنە سەری كوالێتی فەنی و تەكنیكیی بیناكانە، شتێك كەلە وڵاتی ئێراندا رەچاو ناكرێ.
لەمبارەشەوە حیسام شەریعەتی لێپرسراوی شارەوانیی شاری سنە رایگەیاندووە، لەو پارێزگایەدا هەموو ئاییننامەكانی شارسازی و بیناسازی لەبەرچاو گیراوە و بیناكان بە باشترین شێوە درووست دەكرێن.
بەرپرسی شارەوانیی سنە ئاشكرای كردووە، بیناكانی شاری سنە و دەورووبەری بەپێی ئوسووڵی فەنی و موهەندسی درووست كراون و دەتوانن لە بەرامبەر بۆمەلەرزەدا خۆ راگرن.
لەلایەكی دیكەوشەوە، جەمال موشتاق بەرپرسی رێكخراوی نیزام موهەندسیی پارێزگای كوردستان لەو باوەڕە دایە، بیناو پڕۆژەكانی شارسازی لەو پارێزگایەدا بەبێ چاوەدێری فەنی درووست دەكرێن.
موشتاق وتیشی، زوربەی هەرە زۆری بیناكانی پارێزگای كوردستان لە بەرامبەر بۆمەلەرزەدا توانای خۆڕاگرییان نیە و لە ئەگەری هەرچەشنە رووداوێكی سروشتیدا خەساری زۆر بەر هاووڵاتیان دەكەوێت.
بەپێی ئاماری ناوەندی زەوین ناسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەشێكی بەرچاو لە شارە گەورەكانی ئێران لە سەر هێڵی بۆمەلەرزە هەڵكەوتوون.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە كۆی گشتیی 678 شاری ئێران 658 شار مەترسیی بوومەلەرزەیان لە سەرە.