هەبوونی ٢٠ هەزار کرێکاری ئێرانی لە هەرێمی کوردستان
13:57 - 8 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی نەبوونی هەلی کار لە وڵاتی ئێران، ئاماری کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکات.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ جێگری بەرپرسی تەعاون و کاری ئوستانی کوردستان رایگەیاندووە، پێدەچێت لە ئیستادا ٢٠ هەزار کرێکاری ئێرانی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کار کردن بن کە زۆربەیان بەرەوڕووی کێشە و گرفتی وەکوو وەرگرتنی مووچە و بیمە دەبنەوە.
وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە لە کاتێک دایە کە زۆربەی کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان لە شیرکەتە ئێرانییەکان کار دەکەن، بەڵام ئەو کرێکارانە سەرەڕای چەندین مانگ کار کردن مووچەیان پێ نادرێت.
پێشتر ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا راپۆرتێکی لەسەر شیرکەتی پوورنامە کە شیرکەتێکی ئێرانییە و لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکات بڵاو کردبوویە کە تیایدا زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری ئێرانی سەرقاڵی کار کردنن کە ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
پێشتر سینان چەڵەبی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو هەنووکە ٢٦٥٦ کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستاندا هەن کە ١٠٥ کۆمپانیای ئەمریکایی، ٨٠٠ کۆمپانیای تورکی و زیاتر لە ٢٠٠ کۆمپانیای ئێرانی لەهەرێمی کوردستان چالاکی دکەن.
مستەفا باغبان باسی لەوە کردووە، چوار ئوستانی کوردنشینی ئێران تووشی قەیرانی بێکاری بوونەتەوە و پێویستە هێزی کاری زیاتر لەو چوار ئوستانەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە بە وتەی چالاکانی سیاسی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەی سیستماتیک پەراوێز خراون، بۆیە گەورەترین کێشەی بێکاری لە ئێران لەو چوار ئوستانە کوردنشینەدا بوونی هەیە.