هێزەکانی حکوومەت کۆڵبەرێکیان لە سنووری بانە بریندار کرد

11:23 - 19 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرهاد ئیسماعیلی"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە سنووری بانە بریندار کرا.

ئەم کۆڵبەرە لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەران، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن نیزامییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە هاوکات لەگەڵ کوژرانی "ئومید خزری"، کۆڵبەری دانیشتووی ڕەبەتی سەردەشت، لە بانە بریندار کراوە.

"فەرهاد" گولـلە بەر قاچی کەوتووە و بەتوندی بریندار بووە و دوای ئەم ڕووداوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبیـ"ـی بانە کراوە و بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ گوازراوەتەوە.