هێزە ئەمنیەتییەکان بەردەوامن لە بێڕێزی کردن بە نوێژخانەی سوننیەکان
14:58 - 16 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ڕۆژێک پێش لە جێژنی ڕەمەزان هێرشیان کردە سەر نوێژخانەی پونەکی شاری تاران و پێشیان لە بەرێوەچوونی ڕەێوڕەسمی مەزهەبی سوننییەکانی ئەو شارە گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنیەتیی و لیباس شەخسیەکان و هێزە ئینتزامییەکان بە هێرش کردنە سەر نوێژخانەی پونەکی شاری تاران پێشیان لە نوێژخوێنەکان بۆ چوونە نێو مزگەوتەکە گرت.
بە وتەی شایەتحاڵەکان، پێشگرتنی هێزە ئینتزامیی و لیباس شەخسییەکان تەنیا لەبەر ٢٣ کەس نوێژخوێن بووە کە زۆربەیان ئەندامی شوورای بەڕێوەبەری نوێژخانەی پونەک بوون.
دەوترێ، هێزە ئەمنیەتییەکان هێندێک کەسیان لە پەیرەوانی ئۆلی سوننی هەزهەب دەستبەسەر کرد کە بە نێوبژیوانی خەڵک و هێندێک لە نوێژخوێنەکان ئەو هاووڵاتییانە ئازاد کران.
ساڵی ڕابردووش، هێزە ئەمنیەتییەکان بە \"بیانووی\" نەبوونی موڵەت بەشێک لە نوێژخانەی پونەکیان ڕووخان و بۆ ماوەیەکیش ئەو نوێژخانەیان داخست.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە ڕووداوێکی هاوشێوەی دیکە هیزە ئەمنیەتییەکان ئیزنی بەرێوەچوونی نوێژی جێژنی ڕەمەزانیان بە لایەنگرانی مەزهەبی سوننی لە هێندێک لە مزگەوتەکان بە تایبەتی نوێژخانەی تاران پارس و ساڵحیەی ئیسلام شار نەداوە.
جیاوازی ئایینی دژی ئولی سوننی مەزهەب لە ئێران لانیکەم لەلایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە هەروەها درێژەی هەیە و پاش تێپەڕانی سێ دەیە لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، سوننی مەزهەبەکان تەنانەت مزگەوتێکیان لە تاران، پێتەختی ئێران نیە و نوێژخانەکانیش یەک لە دوای یەک دادەخرێن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە یەک میلیۆن موسوڵمانی سوننی مەزهەب تەنیا لە شاری تاراندا نیشتەجێن.