هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە مەریوان ژمارەیەك هاووڵاتییان دەستبەسەر كرد
15:09 - 1 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵكی گوندی \"ئەسراو\"ی شاری مەریوان، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە بریندار و دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی خاكەلێوە، پاش شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵكی گوندی \"ئەسراو\"ی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەگەڵ گاردی تایبەتی حكوومەت، ژمارەیەك هاووڵاتیی خەڵكی ئەو گوندە دەستبەسەر كران.
شوناسی بەشێك لە دەستبەسەركراوەكان بریتییە لە: \"جەماڵ مەحموودی، ڕزگار ئەحمەدی، سیروان ئەحمەدی، ئەحمەد ئەمین، مووسای حاجی تۆفیق، سیروان عزیزی، ئەمیر ئەحمەدی، نەعمەت كۆنەپۆشی\".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە نێو دەستبەسەركراوەكاندا ژنێكی تەمەن سەرەوەی ٦٠ ساڵ بە ناوی\"خەدیجە شەریفی\"بەرچاو دەكەوێت.
هەواڵی نێردراو بۆ ئاژانسی كوردپا باس لەوە دەكات كە مووسا محەمەدی، سیروان عەزیزی، ئەمیر ئەحمدی و نێعمەت كۆنەپۆشی ئازاد تا كاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە ئازاد نەكراون.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە، چوار هاووڵاتیی خەڵكی گوندی ئەسراو بە ناوەكانی ئیسمایل عەزیزی، مەحموود ڕەشیدی، عەلی مەحموودی و خێزانی بریندار كراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چارەنووسی دەستبەسەركراوەكان ناڕوونە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەكانی گاردی تایبەت هیرشیان كردۆتە سەر ڕیش سپیەكی خەڵكی گوندەكە بەناوی \"شێخ محەممەد كۆنەپۆشی\" و بە باتۆم لێیان داوە.
هەروەها ئەو هێزانە لە گازی فرمێسكڕیژ بۆ بڵاوە پێكردنی هاووڵاتییان كەڵكیان وەرگرتووە.
نارەزایەتییەكانی خەڵكی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە شارەوانیی شاری مەریوان بڕیاری دا كە دۆڵی \"سماقان\" وەك شۆێنی نوێ بۆ زبڵ و پاشماوەكانی مەریوان و سەوڵاوا دیاری بكات.
لینکی پێوەندیدار:
هێزە ئیتلاعاتییەکان ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرد