هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکییان لە مەهاباد دەسبەسەر کرد

17:06 - 11 گەلاوێژ 2721

بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیار سلێمان‌پوور"، خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ، کاوە سلێمان‌پوور، برای ئەو هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دووکانەکەیدا دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی دیار سلێمان‌پوور، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.