هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان لە رەبەت دەستبەسەر کرد

20:01 - 6 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی رەوتی دەستەبسەرکردنی لاوانی کورد لەلایەن هێزەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، لاوێکی کوردی خەڵكی شارۆچکەی رەبەت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەئموورانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات، لاوێکی خەڵکی شارۆچکەی (رەبەت)یان بەناوی شێرکۆ و کوڕی عەبدوڵڵا دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرد.

ئەو لاوە کوردە، کە ئەمڕۆ دووشەممە ریکەوتی ٦ی رێبەندان دەستەبسەر کراوە، هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی روون نەبۆتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شارۆچکەی رەبەت بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ماوەی ٤ رۆژە شارەکانی سەردەشت، رەبەت و دەوروبەری ئەو دووشارە بە هێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزە کراوە.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی؛ هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ رێگرتن لە بەرێوەچوونی خۆشی و شادیی هاووڵاتییان بە بۆنەی ساڵڤەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستاندا، لەو ناوچەیە جێگیر کراون.

ئارام. ح