هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری مەریوان کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

11:06 - 21 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارمین ئەحمەدی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان حکوومەت لە سنووری "مڕانەی مەریوان"، پاش تەقەکردن لەو کۆڵبەرە، ئەویان هەروا بە برینداری بەجێ هێشتووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها، وتی: "ئەو کۆڵبەرە کوردە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان کراوە".

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.