هێزە نیزامییەكان لە ساڵی رابردوودا، ١٦ بەلووچیان كوشتووە
16:06 - 3 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: هێزە نیزامی و ئەمنییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناوچە بەلووچ نشینەكانی رۆژهەڵاتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ ٢٢ هاووڵاتییان كردۆتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی رابردوودا سەرجەم ١٦ هاووڵاتیی بەلووچ لەئەنجامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.
چالاكانی بەلووچ وێڕای بڵاو كردنەوەی ئەو ئامارە باسیان لەوەش كردووە، كردنە ئامانجی هاووڵاتیانی بەلووچ سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لەلایەن ئیمام جومعە و بەدواداچوونەكان، بەڵام بەردەوامیی بەخۆیەوە بینیوە.
لەنێو ٢٢ كەس (كوژاراو و بریندار) ژنان و لاوانی بەلووچیش دەبیندرێكە كە لەسەر جادە و شوێنەگشتییەكان تەقەیان لێكراوە.
لە یەكێك لەحاڵەتەكاندا، هاووڵاتییەك بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە درابوویە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێگیانی لەدەست دابوو.
كەمپەینی چالاكانی بەلووچ رایگەیاندووە، ئامارەكانی ورد و دروستی قوربانیان لەوەش كە هەیە زیاترە و ئەو رێژەیە تەنیا لەلایەن كەمپەینەوە تۆمار كراوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی رابردوودا لە كوردستان سەرجەم ١٤٣ كەس ( كۆڵبەر، كاسبكار و هاووڵاتیی ئاسایی) تەقەیان لێكراوە و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٥٧ كەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی رابردوودا سەرجەم ١٦ هاووڵاتیی بەلووچ لەئەنجامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە.
چالاكانی بەلووچ وێڕای بڵاو كردنەوەی ئەو ئامارە باسیان لەوەش كردووە، كردنە ئامانجی هاووڵاتیانی بەلووچ سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لەلایەن ئیمام جومعە و بەدواداچوونەكان، بەڵام بەردەوامیی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرجەم ١٦ هاووڵاتیی بەلووچ لەئەنجامی تەقەی راستەخۆی هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ئێرانەوە گیانی خۆیان لەدەست داوە
بەپێی ئەو راپۆرتە، هێزەكانی سوپای پاسداران بەتایبەت گوردانی \" مێرساد\" دەستێكی باڵایان لە كوشتنی هاووڵاتیانی بەلووچدا هەبووە.لەنێو ٢٢ كەس (كوژاراو و بریندار) ژنان و لاوانی بەلووچیش دەبیندرێكە كە لەسەر جادە و شوێنەگشتییەكان تەقەیان لێكراوە.