هێزێكی دژە شۆڕش بە كاركردی نوێیەوە راگەیەندرا+وێنە
14:56 - 17 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: هێزێكی نوێبە كاركردی نوێیەوە لەناو پۆلیسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژمارەیەك كەرەسە و كەلوپەلی دژە شۆڕش و هەروەها تواناییەكانی خۆی نمایش كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ١٦ی رەزبەر گاردی تایبەتی هێزی ئینتزامیی بە نمایش كردنی كەرەسەی تایبەت و شێوازی نوێی راهێنان، ئامادەی خۆی بۆ كۆنترۆڵ كردنی كۆبوونەوە نائاساییەكان دەربڕی.
حەسەن كەرەمی فەرماندەی ئەو گاردە تایبەتییە وتوویەتی: سەرجەم ئەو كەرەسانە بە مەبەستی دۆخی نائاسایی لەكۆمەڵگا و جۆری هەڕەشەكان دروست كراون.
گاردی تایبەتی بەشێكە لەهێزی ئینتزامی و بەپێی ئاییننامەی ناوخۆیی ئەو ناوەندە، ئەركی كۆنترۆڵ كردنی كۆبوونەوە و سەركوتكردنی هەر چەشنە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێكی لە ئەستۆیە.
حەسەن كەرەمی باسی لەناردنی ئەو كەلوپەلانە بۆ وڵاتانی ناوچە كردووە و وتوویەتی: چەكەكان بە مەبەستی بەرگریی لەناو شارەكان و هەروەها شەڕی دەستەویەخە بەكار دێن.
پێشتریش هێزێكی دیكە کە بە \" اسب سوار\" ناسرابوون بە مەبەستی پێشگری لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكان دەستی بەكار كردبوو.
راگەیاندنی ئەو هێزە تایبەتییە لەحاڵێكدایە كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكانی ٨٨دا، شەقام و شوێنەگشتییەكانی ئێران بۆتە جێگای دەربڕینی ناڕەزایەتی و پێكهێنانی كۆبوونەوە.
دكتور ئاسف بەیات مامۆستای كۆمەڵناسی لەزانكۆی ئیلینویزی ئەمریكا لەو باوەڕەدایە، ناڕەزایەتییەكانی سەرشەقام ( كاتی و خۆرسك) لە ئەنجامی نەبوونی حیزبی سیاسیی و بەڕێوەبردنی سیاسەتی سەركوتكەرانەی دەسەڵات سەر هەڵدەدەن.
ئاسف باسی لەوەش كردبوو، شەقامەكان سەرەڕای ئەوەی شوێنێكن بۆ دەبڕینی ناڕەزایەتی، لەهەمان كاتیشدا دەكرێوەكوو شوێنێكی شوناسخوازی سەیری بكرێ.