هێزی ئینتزامی: گەڵاڵەی كۆكردنەوەی ماهوارە توندتر دەبێتەوە
14:54 - 22 خاکەلێوه 2712
كوردپا: جێگری هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، گەڵاڵەی كۆكردنەوەی ماهوارە لە ئاستی ئێراندا بەردەوامە و لەمەوبەدواش پەرە دەستێنێ.
ئەحمەد رەزا رادان وتیشی: گەڵاڵەی ئاسایشی كۆمەڵایەتیی و ئەخلاقی لە دەسپێكی وەرزی بەهاردا توندتر دەكرێتەوە و یەكیان گەڵاڵەی كۆكردنەوەی دیشی ماهوارەكانە.
ئەو لێپرسراوە كاناڵە ماهوارییەكانی بە\" بەلاڕێدا بردنی بیرورای لاوان\" وەسف كرد و وتی: \"دەنگ و رەنگی حكوومەتی ئێران بەرنامەكانی زۆر لە كاناڵە ماهوارییەكان سەرنجڕاكێشترە\".
ئەمە لە حاڵێك دایە كەلە ئێران سەرەڕای بەربەست درووست كردن بۆ كاناڵە ماهوارییەكان، ئامارەكان دەربڕی ئەوەن كە خەڵكی زیاتر ئۆگری بەرنامەی كاناڵە ماهوارەییەكان بوون.
بەپێی هێندێلێكۆڵینەوە و ئاماری نافەرمی، لەسەدا 74ی خەڵكی تاران كاناڵە ماهوارەییەكان.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بێجگەلە پارازیت خستنە سەر كاناڵەكان ماوەیەكیشە بە بەردەوامی دەستی داوەتە كۆ كردنەوەی ماهوارە.
كوردستانی ئێرانیش لەو دیاردەیە بێبەری نەبووە و رۆژانە هێزە ئینتزامییەكان دەرژێنە ماڵی هاووڵاتیان و ماهوارەكانیان لێزەوت دەكەن.