هێرشی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران بۆ سەر گوندەكانی دەوروبەری ورمێ
16:10 - 29 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەكانی سپای پاسدارانی سەر بە \"بنكەی حەمزە سەیدوشوهەدا\" شەوانە هێرشیان كردۆتە سەر گوندەكانی دەوروبەری شاری ورمێو ئازار و ئەشكەنجەی دانیشتوانیان داوە.
هێزە ئەمنیەتیەكانی سەر بە بنكەی حەمزەی سەیدوشوهەدا شەوانە بە تەقە كردن و هێرش بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان بەبی هۆ دەستیان داوەتە بەرتیل وەرگرتن و ئازار و ئەشكەنجەی دانیشتوانی گوندەكان و بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ.
چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران لە راپۆرتێكدا نووسیویە لەو هێرشانەدا بە شێوەیەكی نایاسایی و بەبێهیچ بەڵگەیەك بە تایبەتی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی دەكەنە ئامانج كە بۆتە هۆی ئیعتراز و ناڕەزایەتیی زۆرێك لە گوندنشینانی ئەو دەڤەرە.
لە درێژەی راپۆرتەكەی چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسیدا هاتووە: خەڵكی گوندەكانی \"مارنە و هورسین\" كەوتونەتە بەر هێرشی هێزەكانی سپای پاسداران و پاش ئیعترازی خەڵك چەندین كەس دەستبەسەر كراون كە دواتر ئازاد بوون.
ناوی ئەو چەند كەسەی كە ئەشكەنجە و دەستبەسەر كراون بریتین لە: هجار عومەری، ئەمیر، عیسمەت و كامی گوڵشی كە خەڵكی گوندی \"هورسین\"ی سەر بە شاری ورمێن.