هێرشی دووبارەی ئەرتش بۆ سەر شاری حەمس لە سووریە 52 كوژراوی لێكەوەتەوە

15:50 - 19 رێبەندان 2711
كوردپا: هێزە نیزامییەكانی ئەرتشی سووریە ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی تر هێرش و تۆپبارانی سەر شاری حەمسیان دەست پێكردە و بەو هۆیەشەوە 52 كەس بوونەتە قوربانی.

رێپۆرتێرانی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە لە سووریە رایانگەیاندووە، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە چەندین گەڕەكی شاری حەمس دراونەتەوە بەر هێرشی تۆپ و راكێتی هێزەكانی ئەرتشی سووریە.

گەڕەكی باباعەمر كەلە ماوەی یەك مانگی رابردوودا جموجۆڵ و خۆپیشاندانی زۆری تێدا كراوە، كراوەتە ئامانجی چڕوپڕی هێرشی ئەرتشی سووریە و بە وتەی دژبەران ئەو گەڕەكە بە تەواوەتی خاپوور كراوە.

هاوكات پێوەندیی ئینتێرنێتی لە شاری حەمس و دەورووبەری پچڕاواوە و پێوەندیی لەگەڵ ئەو شارە و دەورووبەری زۆر دژوارە.

ئۆپەراسیۆنی ئەرتش جیا لە شاری حەمس، لە ناوچەكانی دیكەی سووریە وەك: رقە سویدا، ئەدلب، حەما و دەرعاش بەردەوامە.

دژبەران و چالاكانی مافی مرۆڤ لە سووریە لەو باوەڕە دان كە مەرتسیی روودانی كارەساتێكی مرۆیی لە شاری حەمس لەلایەن هێزەكانی ئەرتشی سووریەوە لە گۆڕێ دایە و داوایان لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دیكە كردووە كە بە هانای خەڵكی ئەو شارەوە بێن.