هونەرمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

11:14 - 22 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە چۆمی "مەجیدخان" لە بوکان، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، "عەبدوڵڵا چاوەشی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو هونەرمەندە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.