هونەرمەندێکی کورد بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

11:56 - 18 خاکەلێوه 2721

هونەرمەندێکی کورد، بە ناوی "محەممەد نام‌ئاوەر" ناسراو بە محەممەد کالە، سیاچەمانەچڕی خەڵکی شاری نۆدشەیە کە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە، بۆ چارەسەری پزیشکی پێویستیی بە یارمەتی ماڵی هەیە.

ئەو هونەرمەندە کوردە، پاش ساڵانێک خزمەت بە هونەری ڕەسەنی کوردی ، ماوەی چەند مانگێکە تووشی شێرپەنجە بووە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە، هەتا ئێستا هیچ یارمەتییەکی ماڵی پێ نەدراوە.

ئەو هونەرمەندە، هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان خەوێندراوە و لەژێرچاوەدێری پزیشکیدایە و شیمی‌دەرمانی دەکرێت.

محەممەد کالە، ساڵی ١٣٤٩ لە شاری نۆدشە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٦١ هاتووەتە نێو دونیای هونەرەوە و خزمەتێکی بەرچاوی بە گۆرانیی کوردی بە تایبەت بە گۆرانیی ڕەسەنی هەورامی کردووە.