هاووڵاتییەكی كورد دوای یەك مانگ گیران، چارەنووسی ناڕوونە

14:33 - 10 رەشەمه 2711
كوردپا: هاووڵاتیەكی خەڵکی شاری كامیاران کە ٤٠ رۆژ لەمەوبەر لە گوندی\"شیراوانە\"‌ی سەر بەو شارە لەلایەن بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر کراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

حوسێن كەمانگەر خەڵكی ئاوایی \"شیراوانە\"‌ی سەر بە شاری كامیاران بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێك لە چارەنووسی نیە.

بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر كراوە دوای چەندین جار سەردانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات پێیان رادەگەیەنن، كە حوسێن كەمانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی شاری كرماشانەوە دەستبەسەر كراوە و بردراوەتە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری روانسەر.

دوای هاتوچۆی بەردەوامی كەس و كاری ئەو زیندانییە كوردە لە ئەنجامدا لێپرسراوانی ئەمنیەتیی شاری روانسەر پێیان رادەگەیەننن كە حوسێن كەمانگەر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان راگوێراوە.

كەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی كردەوە، حوسێن كەمانگەر خێزاندارە و خاوەنی منداڵە و هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كرماشان، ئیزنی چاوپێكەوتنیان بە بنەماڵەی بە ئەو زیندانیە نەداوە.