هاووڵاتییەکی کوردی دەسبەسەرکراو پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

11:53 - 29 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نائیب عەسکەری"، خەڵکی ورمێ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی نائیب عەسکەری "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.