هاووڵاتییەکی کورد پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

16:05 - 6 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد فەتاحی" خەڵکی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، هەنووکە لە بەندی زیندانییانی سیاسیی ورمێ دایە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" تاوانبار کردبوو.

بێهزاد تەلایی و سیاوەش جەوان، دوو کەس لە هاودۆسییەکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، لە بەندی ڕاوێژی زیندانی ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی ئەو زیندانە ڕاگوێزراون.

بێهزاد تەلایی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەر و سیاوەش ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.