هاووڵاتییەکی کورد پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

12:02 - 15 رەزبەر 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز نەسیری" خەڵکی شاری ورمێ، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" تاوانبار کردووە.