هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

09:47 - 25 رێبەندان 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "نەجمەدین حوسێنی"، کوڕی مسباح و دانیشتووی گەڕەکی "تاچیناوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەید نەجمەدین حوسێنی، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.

 پێشتریش ئەو هاووڵاتییە، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی شنۆ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ۳ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە پاش جێبەجێکردنی حوکمەکەی، بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.